١. قبوڵکردنی مەرجەکان
بۆ بەکارهێنانی پلاتفۆڕمی جام خانە، کڕیار دەبێ ئەم مەرجانە لە کاتی تۆمارکردن قبوڵ بکات. بە تۆمارکردن، بەکارهێنەر ڕازی دەبێ بە پابەندبوون بە ڕێساکان و ڕێنماییە ناوبراوەکانی ئێرە.
٢. بەکارهێنانی پلاتفۆڕم
ڕێسا و سنوورەکان:
- کڕیار دەبێ لە کاتی نووسینی ڕەخنە یان سەرنج بە ڕێزدار و مۆدێل بێت.
- بەکارهێنانی وتەی نەشیاو یان سووکایەتیکردن قەدەغەیە.
- ئەو بەکارهێنەرانەی ئەم ڕێسایە دەشکێنن، دەکرێ هەژمارەکانیان بلۆک بکرێن.
٣. داواکاری، هەڵوەشاندنەوە و گەڕاندنەوە
کڕیار دەتوانێت لە هەر فرۆشگایەک لە پلاتفۆڕمەکە داواکاری بکات. سیاسەتی گەڕاندنەوە و هەڵوەشاندنەوە بە سیاسەتی فرۆشگاکە خۆی وابەستەیە. ئەمانە لە پرۆفایلی فرۆشگادا بەردەستن پێش کڕین.
٤. بەرپرسیارییە کانی هەژمار
جام خانە پشتڕاستکردنەوەی دوو فاکتۆری (2FA) پێشکەش دەکات بۆ ئاسایشی هەژمار. کڕیار بەرپرسە لە پاراستنی وشەی نهێنی و نابێ لەگەڵ کەس دا بەشی بکات. وشەی نهێنی بەهێز پێویستە لە کاتی دروستکردن، نوێکردنەوە یان ڕێسێتی هەژمار.
٥. چالاکیە قەدەغەکراوەکان
پلاتفۆڕمی جام خانە تەنها بۆ مەبەستی کڕینە. هیچ چالاکیەکی تر بە ڕوونی قەدەغە نەکراوە.
٦. سنووری بەرپرسیاریەتی
جام خانە بەرپرس نییە لە ڕاستەقینەیی، بارودۆخ یان کوالێتی بەرهەمەکان. کڕیار دەبێ ڕاستەقینەیی فرۆشگا و بەرهەمەکان دڵنیا بکاتەوە پێش کڕین. هەرچەندە جام خانە پشکنینی ڕێکوپێک لەگەڵ فرۆشگاکان دەکات، کڕیار ئامۆژگاری دەکرێت بە وریابوون.
٧. گۆڕانکاری لە مەرجەکان
نوێکردنەوەی مەرجەکانی بەکارهێنان لە ڕێگەی ئاگەداریی ئەپەوە ڕادەگەیەنرێن. پەیامی ئاگاداریش لە بەشی ڕێکخستنەکان یان پرۆفایلی کڕیاردا پیشان دەدرێت.
٨. زانیاریی پەیوەندی
بۆ پرسیار یان نیگەرانی دەربارەی ئەم مەرجەکانی بەکارهێنان، دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت لە ڕێگەی:
- ئیمەیڵ: [email protected]
- واتساپ: +9647860063113