١. زانیاریی کۆکراوە
- ناوی فرۆشگا
- جۆری فرۆشگا
- ژمارەی مۆبایلی دروستکەر
- زانیاری لاپەڕەی فرۆشگا: لۆگۆ، باکگراوەند، لینکەکان، ناوی بەکارهێنەر، ناو، ناساندن، هاشتاگ
- ناونیشانی فرۆشگا: پارێزگا، ناوچە، نزیکترین خاڵ، شوێن
- زانیاری خاوەن: ناو، ژمارەی مۆبایل، وێنەی پرۆفایل
- پشتڕاستکردنەوەی KYC: لینکە سۆشیاڵەکان، کارتی ناسنامەی خاوەن، تۆمارکردنی یاساییی فرۆشگا (ئەگەر هەبێت)
زانیاری ڕاستەوخۆ لە دروستکەرەوە کۆدەکرێتەوە، کە خاوەنی فرۆشگا یان ماستەر ئەدمینە، لە کاتی تۆمارکردن و لە ڕێگەی نوێکردنەوە دوای چوونەژوورەوە.
٢. بەکارهێنانی زانیاریی کۆکراوە
- پشتڕاستکردنەوەی یاساییی فرۆشگا
- بەکارهێنانی ناونیشانی فرۆشگاکان بۆ مەبەستی گەیاندن
لە ئێستادا، زانیاری بازرگانەکان بۆ کەمپینی بازاڕکردن یان پیشاندان بەکار ناهێنین، بەڵام دەکرێ لە ئایندە ئەمە بکەین.
٣. هاوبەشکردنی زانیاری
- زانیاریی گشتیی فرۆشگا لە پلاتفۆڕمەکە بۆ کڕیاران هاوبەش دەکرێت.
- ناونیشانی فرۆشگا لەگەڵ کۆمپانیاکانی گەیاندن هاوبەش دەکرێت.
- لە ئایندە دەکرێ زانیاری لەگەڵ گەیتوەی پارەدان هاوبەش بکرێت ئەگەر پێویست بێت.
لە ئێستادا، هیچ خزمەتگوزاریی لایەنی سێیەم (وەکو پرۆسێسەری پارەدان یان ئامرازەکانی شیکردنەوە) دەسەڵاتیان نییە لەسەر زانیاری فرۆشگا یان بازرگان.
٤. پاراستنی زانیاری
زانیاری دوای تۆمارکردن ناسڕدرێتەوە. فرۆشگاکان دەتوانن لاپەڕەکانیان ناچالاک بکەن، بەڵام زانیارییەکانیان هەر هەڵدەگیرێن.
سیاسەتی پاراستن:هەموو زانیاری، وەکو وردەکاریی فرۆشگا، ناونیشان، داواکاری و چالاکی، بە شێوەی نادیاریکراو بۆ مەبەستی شیکردنەوە و ڕاپۆرتنووسین هەڵدەگیرێت.
٥. ئاسایشی زانیاری
- ئینکریپشن
- سێرڤەرە پارێزراوەکان
- کۆنتڕۆڵی دەستگەیشتن بە پێی ڕۆڵ
- پشتڕاستکردنەوەی دوو فاکتۆری (2FA)
لە ئێستادا هیچ پرۆسەی پارەدان لەسەر پلاتفۆڕمەکە نییە، و زانیاری ناونیشان تەنها لەگەڵ کۆمپانیاکانی گەیاندن هاوبەش دەکرێت. زانیاریی گشتی لەگەڵ کڕیاران هاوبەش دەکرێت.
٦. مافەکانی بازرگان
بازرگان دەتوانێت زانیاریی کەسی یان فرۆشگایی خۆی بە بەکارهێنانی پانێلی بەڕێوەبردن پشکنین، نوێ یان بسڕێتەوە.
بەکارهێنانی مافەکان:بازرگان دەتوانێت لە هەر کاتێ بچێتە پانێلی بەڕێوەبردن بۆ بینین و نوێکردنەوەی زانیاری خۆی. زۆرینەی زانیاری ئیختیارییە، بەڵام لابردنیان دەکرێ کاریگەری لەسەر ئەپرۆڤی فرۆشگا و پیشاندانی لە پلاتفۆڕمدا هەبێت.
٧. کووکیز و شوێنپێ
کووکیز لەسەر پلاتفۆڕمەکە بەکاردەهێنرێن بۆ کاشکردن و هەڵگرتنی زانیاریی دانیشتنی چوونەژوورەوە بۆ باشترکردنی کارایی.
٨. نوێکردنەوەی سیاسەت
بازرگانان لە گۆڕانکارییەکانی سیاسەتی تایبەتمەندی ئاگادار دەکرێنەوە لە ڕێگەی ئاگەداری لە پانێلی بەڕێوەبردن.
٩. زانیاریی پەیوەندی
بۆ پرسیار یان نیگەرانی دەربارەی ئەم سیاسەتی تایبەتمەندییە، دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت لە ڕێگەی:
- ئیمەیڵ: [email protected]
- واتساپ: +9647860063113